بەغداد- INA - فەلیح ئەلعبێدی
ئەمڕۆ چوارشەممە ، هاوپەیمانی ڕزگارکردنی نیشتمان پشتڕاستیکردەوە،کە حکومەت لەماوەی دوو مانگی داهاتوودا پێکدەهێنرێت، هاوکات دەستپێشخەرییەکەی "مەسعود بارزانی" سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرادەکات.
"ئەحمەد عەبدوڵڵا جبووری" پەرلەمانتار لە هاوپەیمانی رزگاری نیشتیمانی،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند، "ھێزە سیاسییەکان دەستیان بە جووڵە کردوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ دۆخی چەقبەستوویی سیاسی لە وڵات ، پێشبینیکرد "لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا چارەسەرێک بدۆزرێتەوە بۆ دۆخی چەقبەستوویی سیاسی و پێکهێنانی حکومەت لە بەغدا.
ئاماژهی بهوهشكرد "جیاوازییە سیاسییەکان حاڵەتێکی ئاساییە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی سیستمی ئێستا پەرلەمانییە، بۆیە بەهۆی نەبوونی متمانە لەنێوان لایەنە سیاسیەکاندا، ئاسان نی یە حكومەت پێكبهێنرێت.
ئاماژهی بهوهشدا، "دۆخی ناوچهیی و نێودهوڵهتی بەچاوی مەتریسی لە عێراق دەروانن، بۆیه دهبێت حكومهتێكی نیشتیمانی رێككهوتوو پێكبهێنرێت كه لەگەڵ بهرژهوهندیی خهڵك بگونجێت، تهنانهت ئهگهر به تهوافوقیش بێت، بهڵام نهك لهسهر بنهمای پشک پشکێنە.
ھەر لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "هاوپەیمانی بۆ رزگارکردنی نیشتمانی دەستیکردووە بە هەنگاونان بەرەو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
ئاماژەی بەوەدا کە لە ئەگەری رێککەوتن سەرۆکی پارتی دیموکرات "مەسعود بارزانی"دەچێتە بەغدا ونەجەف بۆ گواستنەوەی ئەو دەستپێشخەرییە کە چارەسەر دەبێت بۆ پێکهێنانی حکومەت.
دوێنێ سێشەممە، یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوونی دیالۆگی ئەرێنی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان پشتڕاست کردەوە،کە گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناو گۆڕەپانی سیاسی کەمدەکاتەوە.
"سۆزان مه نسوور" ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر لیستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ، به ئاژانسی هه واڵی عێراقی (INA)ی راگه یاند،"له ماوه ی چه ند رۆژی رابردوودا گفتوگۆی ئەرێنی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕێوەچوە ، ئەمەش دەرفەتێکە بۆ كەمکردنەوە و ڕەوینەوەی ئەو گرژی و ئاڵۆزیانەی كە لەگۆڕەپانی سیاسیدا هه بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، "دیالۆگی داهاتوو پەیوەستە بە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی و سەرکردە باڵاکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان و دەرئەنجامەکانی.
ھەروەک وتیشی :" هیوادارین قۆناغی داهاتوودا قۆناغێکی باش بێت ، بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو لایەن . ھەوەھا ئاماژەی بەوەشکردبوو کە "رێککەوتنی کورد و کورد، بە جۆرێک یان جۆرێکی تر رەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر جیاوازییە سیاسییەکانی دیکە".