بەغداد/ INA
ئەمڕۆ چوارشەممە"سالار عەبدولسەتار محەمەد" وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە وەکالەت، بڵاوکردنەوەی وەجبەی پێنجەمی فەرمانبەری بەخێوکەری ڕاگەیاند.
"سالار عەبدولستار " لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "مووچەی تەواوكەری فەرمانبەری بەخێوکەری بۆ مانگی ئایاری ساڵی 2022 خەرجدەکرێت.
ھاوکات بەپێی راگەیەندراوەکە دەستەی چاودێری خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان داوای لە سودمەندان کردوە سەردانی نوسینگەی سەرفکردنی پارە بکەن لە بانکەکانی (رافیدەین، ڕەشید، و ئاشور) کە رەزامەندییان لەسەر دراوە بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان دوای تەواو کردنی ڕێکارەکان و ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن بانکەکانەوە.