بەدواداچون-INA
ئەمرۆ چوارشەممە ،رووسیا رایگەیاند، دەستدەكات بە پێدانی قەرزە دەرەكییەكانی بە رووبڵ، ئەوەش دوای ئەوەی ئەمریكا ئەو لێخۆشبوونەی هەڵپەسارد كە رێگە بە مۆسكۆ دەدات بە دۆلار پارە بدات.
وەزارەتی دارایی روسیا لە راگەیەندراوێكدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتوە، بڵاوی کردەوە"لەكاتێكدا رەتكردنەوەی درێژكردنەوەی ئەم مۆڵەتە وا دەكات نەتوانرێت بەردەوام بێت لە خزمەتكردنی قەرزە دەرەكییەكانی حكومەت بە دۆلاری ئەمریكی، بەڵام پارەدان بە دراوی رووسی ئەنجام دەدرێت ، لەگەڵ ئەگەری گۆڕینی دواتر بۆ دراوی بنەڕەتی.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە "وەزارەتی دارایی وەک قەرز وەرگرێکی بەرپرسیار، ئیرادەی خۆی پشتڕاست دەکاتەوە بۆ بەردەوامبوون لە پێدانی سەرجەم پابەندبوونە داراییەکانی.
ھەروەک ئاماژەی بەوەشکردووە،"هیچ شتێکی هاوبەش نییە لە نێوان دۆخی ئێستا و ئەو دۆخەی کە لە ساڵی ١٩٩٨دا هەبووە، کاتێک ڕووسیا ئەوەندە پارەی نەبووە بۆ دانی قەرزەکانی.
جەختیشی كردەوە كە "ئەم دۆخە لەلایەن وڵاتێكی نادۆستەوە دروست بووە، كاریگەری لەسەر ژیانی رووسەكان نابێت".