عێراق کارەبا لەوەزەی خۆر بەرھەم دەھێنێت

ناوخۆ
  • 25-05-2022, 17:59
  • +A -A

    بەغداد/ INA -ئەمینە سەلامی
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی عێراقی بۆ کۆنترۆڵکردنی ماددە تیشكدەرەکان، پێداویستییەکانی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی "کارەبا"  وزەی پاک لە وڵاتدا دەستنیشانکرد، هاوکات پێشنیاری  تەرخانکردنی پارەی  کرد بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە.
     "كەمال حسێن لەتیف"سەرۆكی سەرۆکی دەستەکە و بەڕێوەبەری گشتیی وزە نوێبووەكان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند کە كۆی پێویستی گشتی بۆ دە ساڵی داهاتوو بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی وزەی خاوێن لە 5 هەزار مێگاوات كارەبا تێدەپەڕێنێت.
    جەختیشی كردەوە "پێویستە بەلایەنی کەمەوە 500 مێگاوات لە ساڵێکدا زیاد بکرێت بۆ ئەوەی لەسەدا 27ی ئەو پێداویستیانەی کارەبا پێویستە جێبەجێبکات"
     ئاماژەی بەوەشکرد،"دەکرێت پرۆژەکە وەک خۆی کە لە جیهاندا دروستدەکرێت بە کرانەوە و ئاسانکاری وەبەرهێنان و کڕینی کارەبا لە حکومەت بە نرخێکی گونجاو"
     ھەروەھا ئەوەشی خستەڕوو،"وەزارەتی کارەبا هانی وەبەرهێنان نادات بۆ ئەوەی بەشدار بن لەو پرۆژانە.وتیشی:"بوونی ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنەران و نرخی پێشبڕکێکاری باش ئاسان دەبێت بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی بەرھەرم ھێنانی کارەبا لە وزەی پاک"