بەغداد/ INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی ڕایگەیاند کە ڕێوشوێنی یاسایی گرتووەتەبەر بەرامبەر ئەو کۆمپانیایە ئەمنیەی کە بەرپرسیارە لە پاراستنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف.
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە رایگەیاندووە، "بە ھۆی رووداوی چوونە ناوەوەی مێر منداڵێک بۆ ناو فڕۆكە پێش هەڵفڕینی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف کە لەلایەن میدیاكانەوە بڵاوكرایەوە، كۆمپانیاكە بەرپرسیارە لە پاراستنی فڕۆکەخانە کە گرێبەستی لەگەڵ کراوە ، لەبەر رۆشنایی ئەو رووداوە ، پێویست بوو ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی بڵاو بکەینەوە :
ھەر وەک لە روونکردنەوەکەدا ھاتوە " ئێمه وهك دهسهڵاتی فڕۆكهوانی مهدهنی عێراق، ههر كه ئاگاداری ئهو پرسه بووین، لیژنهیهكی لێكۆڵینهوهمان پێكهێنا و لیژنەکە چووبوون بۆ فڕۆكهخانهی نێودەوڵەتی نەجەف بۆ زانینی هۆكارهكانی ڕووداوهكه.
ئاماژەی بەوەشکراوە کە لەڕێگەی بەدواداچون بۆ ڕاستییەکان و پێداچوونەوە بە ئەرشیفی کامێراکان و کۆبوونەوە لەگەڵ لیژنەی ئاسایشی فڕۆکەخانە بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانە و ئەندامانی لایەنە ئەمنییەکان، جگە لە ئامادەبوونی لیژنەیەکی دیکە کە لەلایەن پارێزگاری نەجەفەوە پێکهێنراوە سەرۆکایەتی دەکرێت، دەرکەوت کە کۆمپانیای ئاسایش بەرپرسیارە دەربارەی پاراستن و ئاسایشی فڕۆکەخانەکان، هەروەها لە ساڵی ٢٠١٩ەوە لەلایەن ئیدارەی فڕۆکەخانەی نەجەفەوە گرێبەستی لەگەڵدا کراوە”.
ھەر لەروونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە ئیدارەی فڕۆکەخانە ڕێنمای کراوە کە هەر کە لیژنەی لێکۆڵینەوە کارەکانی تەواو بوو و راسپاردەکانی پێشکەش بە سەرۆکایەتی دەسەڵاتی فرۆکەوانی مەدەنی کرد، رێوشوێنی یاسایی لە دژی کۆمپانیای ئاسایش و ھۆکارەکانی بگرێتەبەر.
ھەروەک راشیگەیاندوە" بۆ پاراستنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا هیچ نیازێک نییە گرێبەست لەگەڵ ئەو کۆمپانیاکەدا بکرێت و ئەوەی لە راپۆرتی هەندێک کەناڵ و دەزگای میدیایی ئاماژەی پێکراوە نادروستە و پەیوەندی بە واقیعەوە نییە".