بەغداد/INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، "نازەنین محەمەد وەسو" وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانییە گشتیەکان، یاداشتێکی هاوکاری لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) لە عێراق واژۆ کرد، بۆ پێشخستن و پەرەپێدانی کەرتەکانی ئاو وتەندروستی و ژینگەی بەردەوام.
لەبەیاننامەیەکی وەزارەتەکەدا، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ئاماژە بەوەکراوە، "نەزەنین محەمەد ووسو"وەزیری ئاوەدانکردنەوە، یاداشتێکی هاوکاری لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) لە عێراق واژۆ کردووە، بۆ پێشخستن و پەرەپێدانی کەرتەکانی ئاو، تەندروستی و ژینگەی بەردەوام، لە چوارچێوەی بەرنامەی هاوکاری ٢٠٢٠-٢٠٢١ ڕێکخراوەکە.
روونیشکراوەتەوە کەیاداشتەکە بریتیە لە بەهێزکردنی سیستەمی ئاو و تەندروستی و چالاککردنی کۆمەڵگا بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتگیر و کەم تێچوون و بەردەوام بۆ دابینکردنی مافەکانی منداڵان و گەنجان.
ھەر لەبەیاننامەکەدا،ئاماژە به‌وه‌شدراوە كه له یاداشته‌كه‌دا به‌رده‌وامی كار و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه ناحكومییه نێوده‌وڵه‌تی و نیشتمانییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و دامه‌زراوه ئه‌كادیمی و توێژینه‌وه‌كان و گه‌نجانی خۆبه‌خش بۆ پلاندانان و جێبه‌جێكردنی چالاكییه‌كان بۆ به‌رنامه‌ی گونجاوتر کە له‌گه‌ڵ گۆڕانی كه‌ش وهە‌وا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی له‌خۆ گرتبوو. ھەروەھا دابینکردنی ئاوی بنەڕەتی و خولی ڕاهێنان و وۆرک شۆپ بۆ دیاریکردنی ئەو بەربەست و کێشانەی کە کەرتەکانی ئاو و تەندروستی و شارەوانییەکان لەهەموو پارێزگاکان ڕووبەڕووی ئاستەنگەکان دەبنەوە.