بەغد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دەرەوە راگهیاند كه 250 پاسپۆڕت لە ماوەی سێ مانگدا بهو پهنابهرانهی داوه كه خۆبەخشانە لیتوانیا دهگهرێنهوه بۆ وڵات.
ئەحمەد ئەلسەحاف وتەبێژی وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA گەیشتووە و رایگەیاند : وەفدێكی باڵیۆزخانەی كۆماری عێراق لە وارشۆ لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی لیتوانیا، مەنتاس ئەدۆمێناس كۆبووەتەوە، ئاماژەی بەوەشكردووە ئەو شاندە كە تاوتوێی دیارترین كێشەكانی بەردەم كۆچبەرانی عێراقی لە كۆماری لیتوانیا و ڕێگاكانی زیاتر هاوكاری نێوان هەردوو وڵات لە هەموو بوارەكاندا كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد: باڵیۆزخانەكە بەردەوامە لە ئەركەكەی بۆ وەڵامدانەوەی بانگەوازی ژمارەیەك خێزانی عێراقی لە لیتوانیا كە ئارەزووی گەڕانەوەی خۆبەخشانە دەكەن بۆ عێراق، ئاماژەی بەوەشكردووە : لەماوەی مانگەكانی شوباتی مانگی ئازاردا 250 كەسی پاسپۆڕتی گەڕانەوەیان پێدرا بۆ گەڕانەوەی خێزانە عێراقییەكان لە مانگەكانی شوبات و ئازار و ئایار، لەگەڵ پێشكەشكردنی هەندێك یارمەتی .