بەغداINA -
ئەمڕۆ چوارشەممە لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان بڕیاریدا هەفتەی داهاتوو میوانداری وەزیری پەروەردە بكات.
بەشی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە : لیژنەی پەروەردە و توێژینەوەی زانستی كۆبوونەوەیەكی بە سەرۆكایەتی جێگر موزاحم ئەلخەیات، بەرپرسی تەمەن و ئامادەبوونی ئەندامەكانی بۆ تاوتوێكردنی ژمارەیەك بابەت لە خشتەی كارەكەیدا.
ئاماژەی بەوەشكردووە : لیژنەكە تاوتوێی فراوانكردنی خوێندنی باڵا و میكانیزمەكانی پێشخستنی ناونوسكردن و ڕۆڵی تەواوكەر لە زانكۆكاندا كردووە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا لیژنەكە بڕیاریدا هەفتەی داهاتوو میوانداری وەزیری خوێندنی باڵا بكات بۆ تاوتوێكردنی كۆمەڵێك تەوەر كە پەیوەندییان بە واقیعی پەروەردەییەوە هەیە، هەروەها لیژنەیەكی هاوبەش لەگەڵ لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان پێكبهێنرێت بۆ دیراسەكردنی پرسی شایستەكانی قوتابی قوتابخانە نموونەییەكان.