بەغدا - INA- نور ئەلزەیدی
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی كارەبا بڵاویكردەوە بەرهەمهێنانی وزەی بەنزیكەی 3500 مێگاوات زیادكردووە، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە كاتەكانی ئامادەكردن باشە.
وتەبێژی وەزارەتەكە ئەحمەد موسا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبادا كەمی نەكردووە، بەپێچەوانەوە، بەڵكو زیادی كردووە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، لە هەمان كاتدا ئاماژەی بەوەدا وەزارەتەكە توانیویەتی بەرهەمهێنانی لە 3 هەزارەوە بۆ 3 هەزار و 500 مێگاوات زیاد بكات بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.
موسا ئاماژەی بەوەشكرد : كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا باشە، جگە لە هەندێك نیشانە و كێشەی تەكنیكی كە بەخێرایی لەلایەن ستافەكەمانەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت لە ئەنجامی هەندێك لەكاركەوتنی تۆڕەكانی دابەشكردن، ئاماژەی بەوەشكردووە : لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەهۆی كاری چاككردنەوە لە بۆری غازەكان دەكرا لە ناوچەی ناوەڕاستی بەغدا و فوراتی ناوەراست، چاككردنەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو و غازەكەش بە گونجاوی دەدرا،جەختیشی كردەوە : هیچ كەمبوونەوەی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا نییە.