بەغد- اINA
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بارەی چارەسەری یاسایی دۆسیەی هاووڵاتییانی ئێران تاوتوێ كرا.
لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (INA) كەوتووە و هاتووە: سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دادوەر فائیق زەیدان پێشوازی لە محەمەد كازم ئال سادق، باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق كرد، ئەوەشی خستەڕوو: دادوەر زەیدان لەگەڵ باڵیۆزدا گفتوگۆی لەبارەی مامەڵەی یاسایی لەگەڵ پرسەكانی هاوڵاتیانی ئێرانی كرد كە سەردانی مەزارگە پیرۆزەكان دەكەن لە عێراق.