به‌غداـ INAـ ویسام ئه‌لمه‌لا
لیژنه‌ی ئاسایش وبه‌رگری په‌رله‌مانی ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه كاره له‌پێشینه‌كانی خۆی بۆ په‌سه‌ندكردنی یاساكان دیاركرد و ئاماژه به‌كاركردنی دا بۆ په‌سه‌ندكردنی یاسایی سه‌ربازی زۆره‌ملێ.
جه‌واد بۆڵانی ئه‌ندامی لیژنه به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) راگه‌یاند" له‌كارنامه‌ی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌سه‌ندكردنی یاسایی سه‌ربازی زۆرملێیه له‌گه‌ڵ یاسایی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و ئه‌م هه‌ردوو یاسایه ئه‌ركێكی نیشتیمانیه و هه‌موو تێدا به‌شداره."
هه‌روه‌ها وتی: ده‌زگا ئه‌منیه‌كان تووشی سته‌مێكی گه‌وره بوونه، و لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری پشتگیری ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و هه‌موو هێزه‌كانی چوار چێوه‌ی سیسته‌می ئه‌منی ده‌كات و جه‌ختی كرده‌وه كه‌پێویسته هێزه ئه‌منییه‌كان به‌باشترین به‌رنامه‌ی مه‌شق وراهێنان ئاماده بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خۆیان له‌به‌رامبه‌ر ته‌حدایه‌كانی ئاینده بگرن وبپارێزن.
سه‌باره‌ت به‌یاسایی ئاسبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كیانی زایۆنی بۆڵانی روونیكرده‌وه كه ئه‌م یاسایه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت و مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه‌عێراق له‌گه‌ڵ مافه‌كانی گه‌لی فه‌له‌ستین و پرسی عه‌ره‌بیه و هه‌ر یاسایه‌ك خزمه‌ت به‌پرسی فه‌له‌ستین بكات ده‌یكات و وتی" ئه‌و هێزانه‌ی كه باوه‌ریان به‌مافی مرۆڤ و ڕیزگرتنی گه‌لان هه‌یه پێویسته له‌گه‌ڵ داواكاریه‌كانی بن. دووپاتیكرده گه‌لێكی بێ نیشتیمان تاوانێكی گه‌وره‌یه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی لێی به‌رپرسه.