زاملی داوای تەرخانكردنی بڕە پارەیەك دەكات لە یاسای ئاسایشی خۆراك بۆ گۆڕینی وانەبێژ بۆ گرێبەست

ناوخۆ
  • 25-05-2022, 14:57
  • +A -A

    بەغداـ INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داوای تەرخانكردنی بڕە پارەیەك لە یاسای ئاسایشی خۆراك كرد بۆ گۆڕینی وانەبێژ بۆ گرێبەست.
    زاملی لە نوسراوێكی فەرمیدا كە لەلایەن نووسینگەكەیەوە دەرچووە، كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  پێشنیاری كردووە : پێویستە وەزارەتی دارایی بەردەوام بێت لە كاركردن لەسەر مادەی (61/ب) لە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2020-2021. بە مەرجێك ماوەی جێگیركردنی گرێبەست لە دامەزراوە جیاوازەكانی دەوڵەت لە پێنج ساڵەوە بۆ دوو ساڵ كەم بكرێتەوە، یان بژاردەی كاركردن بە وەزارەت بدرێت بۆ كەمترین ماوەی پێویست بۆ دانان.
    وە داوای كرد : پێویستی گونجاندنی دۆخی رێكاری رۆژانە لە دوای 10/1/2019، لەوانەش دەركردنی بڕیاری (192)، گۆڕینیان بۆ گرێبەست بەپێی بڕیارێكی (315)، و تەرخانكردنی بڕە پارەیەك بۆ سندوقی خانەنشینی بۆ كوژاندنەوەی (50%)ی بەشدارییەكانی خانەنشینی بۆ ئەوانەی كە لەسەر خاوەن هەمیشەییەكانی گرێبەست و كرێی رۆژانە لە بەرواری 01/01/2020 تا 12/31/2022.