بەغداـ INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، محەممەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی بۆ تاوتوێكردنی یاسای قەدەغەكردنی ئاساییكردنەوە لەگەڵ قەوارەی زایۆنی كرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە رایگەیاندووە : حەلبوسی سەرپەرشتی كۆبوونەوەی لیژنەی یاسایی كردووە، و لەكۆبوونەوەكەدا یاسای قەدەغەكردنی ئاساییكردنەوە و دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ كیانی زایۆنی تاوتوێ كراوه.