بەغدا INA -
ئەمڕۆ چوارشەممە پارێزگاری بانكە ناوەندییەكانی عێراق و ئینگلتەرا تاوتوێی سیاسەتی دراویان كرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئابووری.
لە بەیاننامەیەكی بانكی ناوەندیی ئینگلتەرا، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) گەیشتووە، ئاماژە بەوە كراوە "ستەفا غالب موخیف، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراقی لەگەڵ پارێزگاری بانكی ئینگلتەرا كۆبووەوە، لە میانی سەردانەكەیدا بۆ لەندەن بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسی بەردەوامی گەشەی ئابووری كە لەلایەن ئەنجومەنی بازرگانی عێراق-بەریتانییەوە بەڕێوەچوو.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەردوولا جەختیان لە گرنگی بانكە ناوەندییەكان و سیاسەتی دراو كردەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئابوورییەكان و دەستەبەركردنی سەقامگیری ئابووریی گەورە و پشتیوانیكردن لە گەشەی ئابووری.
پارێزگاری بانكی ئینگلتەرا پێشوازی لە مەشقپێكردنی كارمەندانی بانكی ناوەندی عێراق كرد لە بوارە جیاجیاكاندا، جەختی لە گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییە بانكییەكانی نێوان هەردوو وڵات كردەوە.