ههولێرـ INA
ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە شاندێكی پەرلەمانی یەكێتیی ئەورووپا بە سەرۆكایەتیی بەڕێز نارۆلی ڕواسۆ سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری كرد.
لهراگهیندراوێكدا كه نووسینگهی راگهیاندنی سهرۆكی ههرێمی كوردستان بۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA) نێدراوه راگهیاندووه" كهلە دیدارێكدا كه نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەلجیكا نوێنەری نووسینگەی پەرلەمانی یەكێتیی ئەورووپا لە هەرێمی كوردستان ئامادهبوون، شاندی پهرلهمانی یهكێتی ئهورۆپی مەبەستی سەردانەكەیان بۆ هەرێمی كوردستان خستە ڕوو كە لە نزیكەوە ئاگاداربوونی دۆخی ناوچەكەیە و گرنگیی سەقامگیریی ناوچەكەیان بۆ ئەورووپا باس كرد و ڕۆڵ و قوربانیدان و قارەمانێتیی پێشمەرگەی كوردستانیان لە ڕوبەڕووبوونەوەی داعش و تێڕوانینی واقعییانەی هەرێمی كوردستان بۆ دۆخی ناوچەكە بەرز نرخاند.
ههروهها بهیاننامهكه ئهوهشی خستیهروو كه" دەربارەی كێشەكانی نێوان هەولێر ـ بەغدا، سهرۆك نێچیرڤان بارزانی جەختی لە چارەسەركردنی كێشەكان لە سەر بنەمای دەستووری عیراق و گفتوگۆ كردەوە و پوختەیەكیشی دەربارەی دیدگای هەرێمی كوردستان سەبارەت بە دۆخی گشتیی ناوچەكە خستە ڕوو كە دەخوازێت فاكتەری سەقامگیری و ئارامیی ناوچەكە بێت و كێشەكانی ناوچەكە بە ڕێگەی لێكتێگەیشتن چارەسەر بكرێن.