لەناوچەی ناوەڕاست دەست بەسەر چوار ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا گیرا

ناوخۆ
  • 25-05-2022, 13:49
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    دەستەی گومرگ ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: چوار لۆری باركراو بە كەلوپەلی جۆراوجۆری كە سەرپێچیانكردبوو لە ناوچەی ناوەراست دەستیانبەسەرداگیرا.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بەشی لێكۆڵینەوە و روبەروبونەوەی قاچاغ لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی ناوچەی ناوەڕاست، 4  ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر كە  ماددەی جۆراوجۆری وەك (ساردكەرەوە، بۆری پلاستیكی ، ئوتومبێل)یان باركردبوو كە سەرپێچی  كۆنترۆڵ و ڕێنماییەكانی هاوردەیان كردبوو دەستیانبەسەرداگیرا، وتیشی: ئۆپەراسیۆنەكە بە پشتیوانی پۆلیسی گومرگ ئەنجامدرا.
    ئاشكراشیكرد: رێكاری یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەوەبەر، بەپێی یاسای گومرگی ژمارە 23ی ساڵی 1884 هەمواركراو.