بەغدا -INA
ئەمڕۆ چوارشەممە سندوقی نیشتەجێبوونی سەر بەوەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێكردن و شارەوانییە گشتییەكان بەردەوامی پێدانی قەرزی پشتڕاستكردەوە، هاوكات هۆشداریش دەداتە لە كارخراوەكان.
لە بەیاننامەیەكی سندوقەكەدا كە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ئاماژە بەوە كراوە كە سندووقەكە بەردەوامە لە كارهكانی بهرێگا پێشكەشكردنی ئەلیكترۆنی مامەڵەكانی سەرجەم پارێزگاكان، داواش لە هاووڵاتیان دەكات رێگە بەكارخراوەكان وخاوەنی نووسینگە نەفسزمەكان نەدەن بیانقۆزنەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا روونكراوەتەوە كە داواكارییەكە بە درێژایی 24 كاتژمێر بەردەستە بۆ هەموو كەسێك، ئاماژە بەوەشكراوە داواكارییەكە لە دوو قۆناغ پێكهاتووه، یەكەمیان لەسەر پێشكەشكردنی سەرەتایی و پڕكردنەوەی زانیارییە سەرەتاییەكانە، لە كاتێكدا قۆناغی دووەم بە شێوەی ئۆتۆماتیكی دوای 24 كاتژمێر دەست پێ دەكات و پێشكەشكردنی سەرەتایی بە مەبەستی بەرزكردنەوەی هاوپێچە پێویستەكان.