بەغداد - INA
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فایق زێدان و نەقیبی ڕۆژنامەنوسانی عێراقی موئەیەد لامی ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێوشوێنی یاساییەكانیان بۆ دەستەبەركردنی ئازادی راگەیاندن تاوتوێكرد.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: فایق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمڕۆ پێشوازیكرد لە موئەیەد لامی نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی عێراقی.
ئاشكراشیكرد: لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی ڕێكارە یاساییەكان بۆ دەستەبەركردنی ئازادی راگەیاندن و ڕادەربڕین لە چوارچێوەی دەستووری و یاساییدا.
ئەمڕۆ.. هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات
هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا...ژمارە و داتاکان