هه‌ولێرـ INA ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز مارك برايسۆن باڵيۆزى به‌ريتانيا له عيراق و شاندێكى سياسى و سه‌ربازيى ياوه‌رى كرد.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یندراوێكدا كه كۆپیه‌ك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی نێدراوه راگه‌یاند" له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا سه‌رۆك هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌عێراق بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسيى عيراق، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، شه‌ڕى دژى تيرۆر و جموجۆڵه‌كانى داعش به‌تايبه‌تى له ناوچه‌كانى ماده‌ى سه‌د و چل، گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و كاريگه‌رييه‌كانى له‌سه‌ر عيراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه، تاوتوێ كراون.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هه‌بوونى تێڕوانين و لێكگه‌يشتنى هاوبه‌شى لايه‌نه عيراقييه‌كان بۆ چاره‌سه‌رى كرده‌وه و هاوڕا بوون له‌وه‌ى ئه‌گه‌ر بڕيار و ئيراده‌ى سياسى هه‌بێت، ده‌رفه‌ت هه‌يه لايه‌نه‌كان بگه‌نه چاره‌سه‌رێكى كۆكه‌ره‌وه كه چه‌قبه‌ستوويى و بنبه‌ستى سياسى تێپه‌ڕێنێت. هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌كه وتی" هه‌ردوولا نيگه‌رانييان له دۆخى شه‌نگال و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه ده‌ربڕى كه بوونه هۆى دووباره ئاواره‌بوونه‌وه‌ى خه‌ڵكى ئێزدى و جه‌ختيان له گرنگيى پێكه‌وه‌كاركردنى حكوومه‌تى فيدرالى عيراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئارامى بۆ ناوچه‌كه كرده‌وه. سه‌ردانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ سلێمانى و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر و چه‌ند پرسێكى جێی بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.