وەزیری دارایی: تا كۆتایی ئەمساڵ یەدەگی دراوی عێراق دەگاتە زیاتر لە 90 ملیار دۆلار

ئابوری
  • 25-05-2022, 11:16
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    عەلی عەلاوی وەزیری دارایی ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە یەدەگی دراوی بانكی ناوەندی تا كۆتایی ئەمساڵ بەرزدەبێتەوە بۆ 90 ملیار دۆلار، هاوكات ڕێژەی قەرزی بازرگانی بۆ عێراق دیاریكرد.
    عەلاوی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: دابەزینی دیناری عێراقی پارێزگاریكرد لە یەدەگی دراوی بیانی لە بانكی ناوەندی عێراق ئەوەش دوای گەیشتنی بە ئاستێكی نزم و شەرمهێنەر لە كۆتایی ساڵی 2020دا، وتیشی: بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و بەڕێوەبردنی دارایی ژیرانە یارمەتی یەدەگی داوە تامانگی نیسان ببێتە 70 ملیار دۆلار، و پێشبینی دەكرێت لەگەڵ بەردەوامی ئاساییبونی نرخی نەوت تا كۆتایی ساڵی 2022 ئەم یەدەگە بۆ زیاتر لە 90 ملیار دۆلار بەرببێتەوە كە ئەمەش ئاستێكی پێوانەییە بۆ عێراق.
    ئاشكراشیكرد: دابەزینی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی لە كانوونی یەكەمی 2020 بەشداریكرد لە دابەزینی داواكاری بۆ دۆلاری ئەمریكی، لە كاتێكدا داواكاری ئێستا بۆ دۆلار لە دابەزینی ساڵی 2020 زیاترە، بەڵام زۆر كەمترە لە ماوەی پێش ساڵی 2020.
    وەزیری داریی راشیگەیاند: بەردەوامبوونی فرۆشی دۆلاری ئەمریكی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە و زیادبوونی داهاتی نەوت رەنگدانەوەی هەبووە بۆ زیادكردنی دابینكردنی كاڵاو خزمەتگوزارییەكانی حكومەت بۆ هاوڵاتیان، تەئكیدیشیكردەوە: بەرزبوونەوەی فرۆشەكانی وەزارەتی دارایی بە دۆلاری ئەمریكی لەبەرامبەر كەمی داواكاری بۆ دۆلار دەبێتە هۆی زیادكردنی یەدەگی ئاڵوگۆڕی بیانی بانكی ناوەندی.
    سەبارەت بە قەرزی بازرگانی بۆ عێراق، وەزیری دارایی رایگەیاند: تەنها قەرزی بازرگانی ڕاستەقینە لە عێراق دوو لە سێ بۆندەكەی یۆرۆبۆندە بە ڕێژەی قازانجی 5.8٪ و 6.72٪ لە كاتێكدا سێیەم بە ڕێژەی قازانجی 2.149٪ كە لەلایەن حكومەتی ئەمریكاوە دابینكراوە.
    ئاشكراشیكرد: قەرزی دەرەكی قەرزی ڕژێمی پێشوو ناگرێتەوە كە دەگاتە 57.8 تریلیۆن دینار یان یەكسانە بە 39.9 ملیار دۆلار و لە ساڵی 2003ەوە  راگیراوە بەبێ سود یان دانەوەی وەك بەشێك لە كارەكانی وەزارەتی دارایی بۆ كەمكردنەوەی قەرز.
    عەلی عەلاوی رونیكردەوە: كە وەزارەت هەموو قەرزە ناوخۆییەكانی بە شێوەی خوارەوە خستوەتەڕوو:
    باڵانسی قەرزی ناوخۆ تەواو مامناوەند یان درێژخایەن بوو دوای ئەوەی حكومەت لە ساڵی 2020 لەگەڵ بانكی ناوەندی و بانكە گشتییەكان ڕازی بوو بۆ گۆڕینی هەموو گواستنەوەی خەزێنەی ئێستا بۆ قەرز بۆ ماوەی 10 ساڵ و 20 ساڵ، لەگەڵ دانەوەی قیستەكان لە ئازاری 2021 وە كەمبوونەوەی ڕێژەی قازانج بۆ 2٪ لە كاتێكدا كۆی قەرزە دەرەكی و خۆماڵییەكان بڕی زیاتر لە 99 تریلیۆن دینارە.
    ئاشكراشیكرد: لە كۆبوونەوەكەی ڕۆژی سێشەممە (5ی نیسانی 2022) ئەنجومەنی وەزیران پشتبەستنی ستراتیژی بە قەرەبووكردنەوەی قەرزە گشتییەكانی ناوخۆی بۆ ساڵانی (2022-2024) پەسەند كرد، كە لەلایەن بەشی قەرزی گشتی/ وەزارەتی داراییەوە ئامادەكراوە وەك بەشێك لەپڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ كۆماری عێراق بۆ ساڵی دارایی ساڵی 2022،  وتیشی: هەڵئاوسان لە عێراق كەمترە لە وڵاتانی ئابوری گەشەسەندو و گروپی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت.