شەمەری ڕێنمایی بە دەزگا ئەمنییەكانی كەركوك دەدات

ئەمنی
  • 25-05-2022, 10:45
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان فەریقی یەكەمی روكن عەبدولئەمیر شەمەری ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتە ناحیەی بەشیر لە پارێزگای كەركوك و ڕێنمایی نوێیدا بە دەزگا ئەمنییەكان.
    پەیامنێرێكی ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: فەریقی یەكەمی روكن عەبدولئەمیر شەمەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بەسەرۆكایەتی وەفدێكی ئەمنی كە پێكهاتبوو لەجێگری سەرۆكی ئەركانی سوپا بۆ ئۆپراسیۆنەكان فەریق روكن قەیس ئەلمحەمەداوی و فەرماندەی هێزی زەمینی فەریق روكن قاسم محەمەدی و فەرماندەی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵ فەریق ساڵح ناسر عامری، گەیشتە ناحیەی بەشیر لە پارَزگای كەركوك، بە مەبەستی  بەدواداچوون سەبارەت بەو ڕووداوە تیرۆریستییەی كە ژمارەیەك جوتیاری كردە ئامانج.
    شەمەری رایگەیاند: پێویستە ئۆپەراسیۆنی چالاك ئەنجام بدرێت بۆ پوچەڵكردنەوەی پلانە تیرۆریستیەكان پێش ئەوەی ئەنجام بدرێت, داواشی لە  دەزگا هەواڵگرییەكان كرد زانیارییەكان چڕتر بكەنەوە و هیچ دەرفەتێك نەدەن بە پاشماوەكانی تیرۆر بۆ تێكدانی ئاسایشی پارێزگاكە.
    هەروەك شەمەری  سەرەخۆشی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی گەیاندە كەسوكاری قوربانییەكان، و بەڵێنیدا تۆڵەیان لە تیرۆریستان بكاتەوە.