به‌غداـ INA
ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه پێشبینیه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی كه‌شوهه‌وا بۆ رۆژانی داهاتوو راگه‌یاند و پێشبینیكرد كه پله‌كانی گه‌رما له‌رۆژی هه‌ینی داهاتووه به‌رز ببنه‌وه.
كه‌شناسی له‌به‌یاننامه‌یه‌كیدا كه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) نێدراوه راگه‌یاندووه" كه‌شوهه‌وای سبه رۆژی پێنچ شه‌ممه له‌ناوچه‌ی ناوه‌راست ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی غوبارێكی زیاتر. به‌ڵام له‌ناوچه‌ی باشوور له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی غوبار له‌ئێواره‌كه‌ی ره‌وشی كه‌شوهه‌وا باشتر ده‌بێت، له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی باكوور و ناوه‌راستی وڵات پله‌كانی گه‌رما نزیكده‌بن له رۆژانی پێشوتر، به‌ڵام له‌ناوچه‌ی باشوور هه‌روه‌كو خۆی ده‌بن.
هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌كه وتی" له‌رۆژی هه‌ینی له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی ناوه‌راست و باكوور ئاسمان سماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی غوبارێكی كه‌م و پله‌كانی گه‌رماش چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رزده‌بنه‌وه وله‌ناوچه‌ی باشووریش هه‌روه‌كو رۆژانی پێشوتر ده‌بن.
كه‌شوهه‌وای رۆژی شه‌ممه‌ش پله‌كانی گه‌رما توزێك به‌رزتر ده‌بنه‌وه وئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ندێ هه‌ور. له‌رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی باشوور وناوه‌راست ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ندێ هه‌ور له‌ناوچه‌ی باكوور و پله‌كانی گه‌رماش تۆزیك به‌رزده‌بنه‌وه. هه‌روه‌كو له‌خشته‌كانی خواره‌وه دیاره:
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات
وەزیری بەرگری سەربازگەی تاجی بەسەردەكاتەوە