بەغداد - INA
بانكی ڕافیدەین ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاماری ئەو قەرزانەی لە مانگی نیسانی رابردوودا بۆ دروستكردنی بیناو نۆژەنكردنەوەو پرۆژەی بچوك بەخشراون راگەیاند.
نوسینگەی راگەیاندنی بانكەكە لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت:
ئەو قەرزانەی كە لە مانگی نیساندا بەخشران و تەواوبوون بڕی 500 قەرزی جیاواز بووە بۆ دروستكردنی بیناو نۆژەنكردنەوە و پرۆژەی بچووك.
رونیشیكردەوە: كە 435 قەرز بۆ پرۆژە بچوك و 56 قەرز بۆ نۆژەنكردنەوەی یەكەی نیشتەجێبوون و 9 قەرزیش بۆ دروستكردنی بینا بووە.