بەغداد - INA
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران، كارنامەی رۆژی پێنجشەممەی دانیشتنی پەرلەمانی راگەیاند.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: كارنامەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران ڕۆژی پێنجشەممە 26ی ئایاری 2022 بریتیە لە دەنگدان لەسەر پێشنیاری یاسای قەدەغەكردنی ئاساییكردنەوە و پێكهێنانی پەیوەندی لەگەڵ قەوارەی زایۆنیست، هەروەها گفتووگۆی گشتی.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: دانیشتكە لەكاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ دەست پێدەكات.