بەغدا - INA
دەستی حەشدی شەعبی ماتەمینی بۆ فەرماندەی لیوای حەوتی حەشدی شەعبی عەبدولئەمیر سەیمری كرد كە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا.
دەستەكە لە راگەیندراوێكدا كە وێنەیەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە تێیدا هاتووە "دەستی حەشدی شەعبی سەركردەی لیوای حەوتی حەشدی شەعبی، عەبدولئەمیر سەیمری بەهۆی لێدانی جەڵتەی دڵەوە لە كاتی جێ بەجێ كردنی ئەركەكەی لە پارێزگای موسەنا كۆچی دوایی كرد .
لە راگەیندراوەكەی حەشدی شەعبی هاتووە :بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی كۆچكردوو و سەرجەم كەسوكاری سەربەستی دەكەین، داوا لە خودای گەورە دەكەین بە میهرەبانی خۆی بەرەكەتدار بكات و لە باخچە فراوانەكانیدا نیشتەجێ بێت و بە میهرەبانییەوە سەبر و دڵنەوایی بە كەسوكارەكەی بدات.