سەڵاح الدین - INA
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای سەڵاحدین تۆماركردنی تای خوێنبەربوونی رەتكردەوە.
رائد ئیبراهیم حەمەد جبووری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سەڵاحەدین لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، "بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای سەڵاحەدین ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە كە لەلایەن هەندێك پەیجی سۆشیال میدیاوە بڵاوكراوەتەوە". سەبارەت بە تۆماركردنی حاڵەتێكی تای خوێنبەربوون لە قەزای شەرقات هەورەها داوا لەو پەیجانە دەكەن كە ئاگاداربن لە بڵاوكردنەوە و وەرگرتنی زانیاری لە سەرچاوەی متمانەپێكراو.
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئاڕاستەی سەرجەم تیمەكانی كۆنتڕۆڵكردنی تەندروستی لە سەرجەم كەرتەكان و تیمەكانی بەرەوپێشبردنی تەندروستی كردووە بۆ بەدواداچوونی كاری قەسابەكان و لێپرسینەوە لە خەڵكی سەرپێچیكارانی مەرجە تەندروستیەكان لە سەربڕیندا، هەروەها هاوكاری بەشەكەمان لەگەڵ كەرتەكاندا". بەشەكانی ڤێتێرنەری، كشتوكاڵ و ژینگە سەبارەت بە ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون."