بەغدا - INA - محمد تاڵبی
ئەمڕۆ سێشەممە، فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بوونی دیالۆگی ئەرێنی لەگەڵ پارتی دێموكراتی كوردستان پشتڕاستكردەوە، كە گرژی و ئاڵۆزییەكانی ناو گۆڕەپانی سیاسیی كەمكردەوە.
سۆزان مەنسور پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند:لە چەند رۆژی رابردوو گفتوگۆی ئەرێنی لە گەڵ پارتی روویاندا ئەمەمەش ئەو كرژییە كەم كردەوە كە گۆڕەپانی سیاسی هەبوو.
سۆزان مەنسور ئاماژەی بەوەشكرد، "دیالۆگی داهاتوو پەیوەستە بە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی و سەركردە باڵاكانی یەكێتی و پارتی و دەرئەنجامەكانی".
هەروەها ناوبراو وتیشی "هیوادارین لە قۆناغی داهاتوودا باش بێت، بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتنی نێوان هەردوو لایەن"، ئاماژەی بەوەشكردووە، "رێككەوتنی كورد و كورد، بە جۆرێك یان جۆرێكی تر رەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر كێشە سیاسییەكانی دیكە".