بەغدا -INA _هۆشیار
ئەمڕۆ سێشەممە، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رێنماییەكی نوێی سەبارەت بە سكاڵای هاووڵاتییان دەركرد، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە ئەنجومەنی وەزیران هەموو جۆرە پاڵپشتییەكی پێشكەش كردووە بۆ دەستەبەركردنی دابینكردنی كارەبا بە هاووڵاتییان.
كازمی لە وتارێكدا لە میانی دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتدا كە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو و ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدوایدا ناوەڕۆكی كۆبونەوەی گۆاستەوە تێیدا، رایگەیاند، "بەرنگاربوونەوە و بەرپرسیارێتیەكان بۆ حكومەت گەورەن، و نابێت تەسلیمی ئەوان بێت، بەڵكو دەبێت رووبەڕووی ببێتەوە ".
كازمی ئاڕاستەی وەزیرەكان و سەرجەم بەرپرسانی دەوڵەتی كرد كە بەردەوام بن لە گوێگرتن و بەدواداچوون بۆ سكاڵاكانی هاوڵاتیان، و چارەسەری خێرایان بۆ بدۆزنەوە”، ئاماژەی بەوەشكرد كە “دەبێت ڕۆحی یەكگرتن و هاوكاری نێوان وەزارەتەكان لە بەرزترین ئاستدا بێت”.
سەرۆك وەزیران جەختی كردەوە "پێویستە هەڵە نەكەین بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی ئەو قۆناغە سەختە ببڕین كە ئێستا وڵاتەكە تووشی دەبێت"، دووپاتیكردەوە "رێنماییەكانی پێشووی بۆ وەزارەتی كارەبا و ستافی ئەندازیاری و سەرجەم كارمەندەكانی و كۆكردنەوەی هەوڵەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكانی وەرزی هاوین بۆ بەرزكردنەوەی خێرایی كاركردن".
جەختیشیكردەوە، "ئەنجومەنی وەزیران هەموو جۆرە پاڵپشتییەكی پێشكەش بە وەزارەتەكە كردووە بۆ دەستەبەركردنی سەرجەم پێداویستییەكانی، بە مەبەستی دابینكردنی كارەبا بە هاووڵاتیان تێپەڕاندنی هەر قەیرانێكی ئەگەر هەبوو".