بەغداد _INA
ئەمڕۆ سێشەممە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران بانگهێشتنامەیەکی بۆ سەردانی سۆفیای پایتەختی بولگاریا پێگەیشت.
نووسینگەی ڕاگەیاندراوی سەروک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) کەوتوە رایگەیاند ، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ئەمڕؤ سێشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە لایەن کیریل پێتکۆف سەرۆک وەزیرانی بولگاریاوە پێگەیشت؛ لە کاتی پەیوەندیەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست و ڕێگاکانی پتەوکردنیان لەبوارە جیاجیاکاندا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە کاتی پەیوەندیەکەدا باس لە هاوکاری دووقۆڵی نێوان بەغدا و سۆفیا لە بواری ئاسایش و بەرگری و ڕێگەکانی گواستنەوەی شارەزایی بولگاریا لە تەکنەلۆجیای دروستکردنی سەربازی بۆ عێراق کراوە"
سەرۆک وەزیرانی بولگاریا بانگهێشتی کازمی کرد بۆ سەردانی سۆفیای پایتەختی بولگاریا و کازمی سوپاسی ئەو بانگهێشتەی کرد بەو هیوایەی بەزووترین کات بێتەدی و کازمی بانگهێشتنامەیەکی هاوشێوەی کرد بۆ کریل پێتکۆف سەرۆک وەزیرانی بولگاریا بو سەردانیکردنی عێراق.