بەغداد - INA
وەزیری پەیوەندییەكان ئەركان شیبانی ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند: شایستەی بەستنی كارەبا لەگەڵ وڵاتانی كەنداو خەرج ناكرێت، تاوەكو كارەباكە نەدرێت.
شیبانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، رایگەیاند: سەرۆك وەزیران مستەفا كازمی بڕیاریداوە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بەردەوام بێت.
وتیشی: كازمی دووپاتیكردەوە حكومەت پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی فراوان دەكات هەتا دوارۆژی تەمەنی كابینەكە، ئاشكراشیكرد: ڕاسپاردەی لیژنەی ناوەندی لەسەر بەستنی كارەبا لەگەڵ
وڵاتانی كەنداو پەسەندكرا.
رونیشیكردەوە: بەستنی كارەبا لەگەڵا وڵاتانی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو سەقامگیریی بۆ سیستەمی وزە دابین دەكات.
وتیشی: شایستەی بەستنی كارەبا لەگەڵ وڵاتانی كەنداو خەرجناكرێت، تا وەكو كارەباكە نەدرێت.