بەغداد - INA
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ ئەمڕۆ سێشەممە ، ڕێنمایی سەبارەت بە رادەستكردنی تابلۆ و ساڵانەی تەواوكراوی ئۆتۆمبیل دەركرد.
بەڕێوبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی لیوا تارق ئیسماعیل روبەیعی بڕیاردرا پێگەكانی تۆماركردن ( پرۆژەی نیشتمانی) كارەكەیان بۆ رۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە سنوردار بكەن بۆ پێشوازیكردن لە هاوڵاتیان و ڕادەستكردنی ساڵانەی تەواوكراو و تابلۆی ئۆتمبێل و دانانیان.
ئاشكراشیكرد: سیستمی كاری پرۆژەی نیشتمانی بۆ تۆماری ئۆتۆمبێل لەلایەن كۆمپانیای ئەڵمانیەوە ڕادەگیرێت بۆ مەبەستی پیاچونەوەی سیستمەكە و باشتركردن و چارەسەركردنی ئەو كێشانەی لەماوەی ڕابردوودا ڕوویانداوە.
ئەمڕۆ.. هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات
هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا...ژمارە و داتاکان