دیالە - INA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ سێشەممە، رایگەیاند: لە پارێزگای دیالە باندێكی تایبەت بە قاچاغبردنی بەرهەمە نەوتیەكانیان دەستگیركردووە.
شانەی رایگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: هێزێك لە لیوای دووی فیرقەی كاردانەوەی خێرای وەزارەتی ناوخۆ توانی باندێكی شەش كەسی تایبەت بە بەقاچاغبردنی بەرهەمە نەوتیەكان دەستگیربكات.
ئاشكراشیكرد: باندەكە لەناحیەی ئەبو سەیادی سەر بەپارێزگای دیالە دەستگیركران و ڕێوشوێنی یاسایی پێویست لە بەرامبەریان گیراوەتەبەر، و هەروەها دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەك چەكی سوك و ئەمباری بەرهەمە نەوتیەكان و ئۆتۆبێلی بچوك و بڕێك پارەو دواتر رادەستی لەلایەنە پەیوەندیدارەكان كراون.
ئەمڕۆ.. هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات
هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا...ژمارە و داتاکان