بەغداد - INA
لیژنەی دارایی پەرلەمان ئەمڕۆ سێشەممە، بڕیاریدا میوانداری عەلی عەلاوی وەزیری دارایی بكات سەبارەت بە یاسای پشتگیری فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ڕایگەیاند: لیژنەی دارایی بە سەرۆكایەتی حەسەن كەعبی و ئامادەبوونی ئەندامانی، سەبارەت بە پێشنیاری یاسای پشتگیری فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان كۆبووەنەوە، دوای خوێندنەوەی یەكەم لەئەنجومەنی نوێنەران و پێكهێنانی لیژنەی لاوەكی بۆ بەدواداچوونی كارەكانی وەزارەتەكان و بەشەكانیان، هاوكات بڕیاریدا سەبارەت بە پرۆژە یاساكە میوانداری وەزیری دارایی بكات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لیژنەكە تاوتوێی تەواوكردنی گفتوگۆكانی یاسای پێشنیازكراویانكرد دوای خوێندنەوەی یەكەم لە ئەنجومەنی نوێنەران و بەرپرسیارێتی یاسایی و مرۆیی خۆی لە كەمكردنەوەی بار و ئازارەكانی هاوڵاتیان لە ئەستۆ دەگرێت، لەڕووی كۆبوونی خۆراك و پاراستنی كۆمەڵایەتی و پێدانی پارەی جوتیاران و پارەی ساڵانی رابردوویان و دامەزراندنی سندوقی بازرگانی بچووك و كڕینی وزەو بابەتەكانی تر بەهۆی گرانبوونی نرخ لە جیهاندا و قەیرانی كارەبا، هەروەك لەئامادەباشیدایە بۆ ناردنی بۆ خوێندنەوەی دووەم.
ئاشكراشیكرد: بەشداریكردن ئەندامانی لیژنەكە بریتی بوو لە لێكۆڵینەوە لە پەرەپێدانی پلانێكی ستراتیژی بۆ گەشەپێدانی یاساكە بۆ زامنكردنی هەنگاوی یاسادانانی گونجاو، لیژنەكەش بریاریدا داوا لە حكومەت بكات رای خۆی لەسەر یاساكە دەرببڕێت، هەروەك لیژنەی دارایی پێداچوونەوەی ڕاپۆرتەكەی كرد كە بۆ خوێندنەوەی دووەم ئامادەكراوە لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر یاساكە و دیدی چاكسازی بۆ فراوانكردن و هەمەچەشنی سەرچاوەكانی داهات، تەئكیدیشكردەوە: سورن لە بەدواداچوونی پلانەكان و جێبەجێكردنی سیاسەتی دارایی بۆ دەستەبەركردنی مافەكانی هاوڵاتیان.