بەغداد - INA
بنبەسی سیاسی لەسەر گۆڕەپانی عێراق بەردەوامە، و دوای زیاتر لە 7 مانگ لەهەڵبژاردنە پێشوەختەی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوو، هێشتا پۆستەكانی سەرۆكایەتی كۆمار و سەرۆك وەزیران ڕوناكی ڕۆژیان نەبینیوە و بووە هۆكاری تێپەڕبوونی ماوەی دەستووری و تێكشكانی و ئیستحقاقی هەڵبژاردن.
عادل ڕكابی پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: داخستن و بنبەستی سیاسی هێشتا بوونی هەیە و بارودۆخی نێوان كوتلە سیاسییە سەرەكییەكانیش وەك یەكن و پەیوەندیكردن بە نزیكەیی سنووردارە.
لیژنەی دانوستانكاری سەربەخۆكان
ركابی دوپاتیكردەوە: ئەندامانی سەربەخۆی ئەنجومەنی نوێنەران كە لە 40 ئەندام پێكدێن دەستپێشخەرییەكیان ڕاگەیاند و لیژنەیەكیان پێكهێنا بۆ گفتوگۆ و پەیوەندیكردن لەگەڵ كوتلە سیاسییەكان سەبارەت بە بنبەستی سیاسی، و وتیشی: ئەم دۆخەی ئێستا زۆر نائاساییە و قبوڵ ناكرێت.
راشیگەیاند: پێویستە وڵات حكومەتێك بە تەواوی دەسەڵاتەكانیەوە پێكبهێنێت و ئەنجومەنی نوێنەران ڕۆڵی چاودێری خۆی جێبەجێ بكات بەتایبەتی دوای ئەو بڕیارەی ئەم دواییەی دادگای فیدراڵی كە پێیوابوو حكومەتی كاربەرێكەر ناكرێت چاودێری بكرێت لەلایەن پەرلەمانەوە بەڵكو تەنها ئیداری و دادوەرییە.
خەڵك قوربانیە
ئاشكراشیكرد: ئەو بەشە كێشەیەكی راستەقینەیە چونكە قەیرانێكی زۆر لە وڵاتدا هەیە كە پێویستی بە حكومەتێكە بە تەواوی دەسەڵاتەوە، وتیشی: ئەوە ئەو كەسانەن كە نرخی ناتەواویی و تەبایی سیاسی دەدەن و بەردەوام نابن لە جێبەجێكردنی مافە دەستوورییەكان.
هۆشداریی پەرلەمانی لەناڕەزایی فراوانی شەقام
پەرلەمانتار ئەحمەد روبەیعی سەبارەت بە دۆخی تەقینەوە و كوڵانی شەقام بەهۆی جیاوازی سیاسیەوە هۆشداریدا و ئاماژەی بەوەدا كە دەستكراوە بە هاندانی شەقامی عێراق.
روبەیعی لەلێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی، رایگەیاند: چەقبەستووی سیاسی تا ئێستا بەردەوامە لە گۆڕەپانی عێراق، سەرەڕای ئەو دەستپێشخەرییە كۆنەكان و دەستپێشخەری نوێی سەربەخۆكان كراوە، وتیشی: قەیرانی متمانە هەیە بە تایبەت لە پرۆژە یاسای پشتگیری فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان بە روونی رەنگیدایەوە.
روبەیعی، وتیشی: بابەتەكان هێشتا ئاڵۆزن بۆ دیمەنی سیاسی و هیچ چارەسەرێكی ڕوون و ئاشكرا نییە لە ئاسۆدا بەدەركەوتبێت.
ئاشكراشیكرد: پێشوازی لە هەر هەوڵێك دەكرێت لەهەر لایەكەوە بێت كە تێگەشتن و ڕەهەندەكانی لەسەری هەبێت بۆ چارەسەركردنی ئەم قەیرانە و نزیككردنەوەی بۆچوونەكان و گەیشتن بەدیدێكی هاوبەش لەنێوان لایەنە سیاسییەكاندا.
بانگەواز بۆ بڕیاربەدەستان
هاوكات ئەو هیوای خواست بڕیاردەران و ئەندامە كاریگەرەكان لە گۆڕەپانەكەدا ڕۆڵی نیشتمانی و مێژوویی خۆیان ببینن بەمەبەستی چارەسەركردنی ئەم قەیرانە و كۆتاییهێنان بەو جیاوازییانەی كە ڕەنگە بگەنە دۆخی تەقینەوە و گۆڕان بەرەو قۆناغێكی نائارام.
وتیشی: بەتایبەتی دۆخێكی نالەبار خەریكە دروست دەبێت و دەستكراوە بە وروژاندنی شەقام، داواشی لە هەمووان كرد ، هەست بە بەرپرسیارێتی بكەن و كۆتایی بەو بابەتانە بهێنن كە ئێستا ڕوودەدات.
پێشتر موقتەدا سەدر رابەری ڕەوتی سەدر دەستپێشخەرییەكی خستەڕوو كە تێیدا داوای لەنوێنەرانی سەربەخۆ كرد لەماوەی 15 ڕۆژدا حكومەت پێكبهێنن و بڕیاریدا بەلای كەمەوە بۆ ماوەی 30 ڕۆژ ببن بە ئۆپۆزیسیۆنی نیشتمانی.
هەروەها چوارچێوەی هەماهەنگی دەستپێشخەرییەكی 18 خاڵی ڕاگەیاند بۆ چارەسەركردنی بنبەستی سیاسی.
دواتریش پەرلەمانتارە سەربەخۆكان دەستپێشخەرییەكی حەوت خاڵییان راگەیاند بۆ كۆتاییهێنان بە بنبەستی سیاسی كەپێكهاتبوو لەپێكهێنانی هاوپەیمانی ئەندامە سەربەخۆكان و بزووتنەوە چالاكەكان،
داواشی لەكوتلەسیاسییەكانی پەیوەندیدار كرد كۆببنەوە بۆ پێكهێنانی زۆرترین كوتلە لەئەنجومەنی نوێنەران بەبێ مەرجی پێشوەخت و ڕاسپاردنی سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراو بۆ كاندیدكردنی سەرۆك وەزیران.