بەغدا -INA- نەسار ئەلحاج
ئەمڕۆ سێشەممە،كۆمپانیای گشتی بۆ خزمەتگوزارییەكانی گواستنەوەی ئاسمانی ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە سەبارەت بەكاریگەری شهپۆڵی خۆڵ لەسەر ئاسمانی عێراق.
بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیاكە، نزار ئەلزیادی، لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاندووە : ئەو فڕۆكانەی كە بهئاسمانی عێراق دهرۆن كاریگەری شهپۆلی خۆڵبارینیان لەسەر نییە، ئاماژەی بەوەشكردووە بەرزی فڕۆكەكان لە سەرووی 30٠ هەزار پێیە، ڕێژەكەش زیاترە لە بەرزی زریانەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد: سەبارەت بەو فڕۆكانەی لە فڕۆكەخانەكانی عێراق دەنیشنەوە، ژمارەیان كاریگەری لەسەرە و ژمارەیان كەم بۆتەوە بەهۆی زریانی خۆڵبارین ، ئەوەش بەهۆی داخستنی فڕۆكەخانەكان بۆ ماوەیەكی زۆر و دواخستنی هەندێك گەشتە ئاسمانییەكان.
دوێنێ دووشەممە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەهۆی خراپی كەشوهەوا كە وڵات پێیدا تێدەپەڕێت، داخستنی ئاسمانی و ڕاگرتنی هاتوچۆی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەكە ڕاگەیاندبوو.
لە راگەیەندراوێكی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژە بەوە كراوە : ئیدارەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەیەوێت بۆ هەموو سەرنشینە بەنرخەكانمان و هێڵە ئاسمانییەكانمان كە لە فڕۆكەخانەكە كاردەكەن لەبارەی داخستنی ئاسمانەكان و ڕاگرتنی هاتوچۆی ئاسمانی لە فڕۆكەخانە بۆ ئەم دووشەممەیە، بەهۆی زریانی تۆز و ڕادەی بینین بوو بۆ 400 م.
دەستەی كەشناسی پێشتر ڕایگەیاندبوو كە 10 زریانی تۆز لە مانگی یەكی ساڵی ڕابردووەوە تۆماركراون، لە هەمان كاتدا هۆكارە سەرەكییەكانی بەردەوامبوونی ڕوونكردەوە.
عامر ئەلجابری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەزگای كەشناسی، بە ئەلعێراقی نیوزی راگەیاند، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی راگەیاند : دەستەكە لە 25ی كانونی دووەم 10 زریانی خۆڵبارین تۆماركردووە لە ئەنجامی هەڵاوسانی كەشوهەوا.
ئاماژەی بەوەشكردووە : لە مانگەكانی نیسان و ئایاردا، سیستەمی پەستان دەست دەكەن بە دووبارەبوونەوەی، ئەمساڵیش نزم بوونەوەیەكی نوێ لە باكووری ئەفریقا و بیابانی گەورەوە هاتووە ، و كاریگەری لەسەر دوو ئاست هەبووە، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و بەرزبوونەوەی خۆڵبارین.