حەشدی شەعبی: لە كەركوك ئۆپراسیۆنێكی هەواڵگری له‌دژی داعش دەستپێكردووە

ئەمنی
  • 24-05-2022, 14:40
  • +A -A

    كەركوك - INA- مەهدی ئەلرحباوی
    ئەمڕۆ سێشەممە دەستەی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنی هەواڵگری دەستپێكردووە بۆ گه‌ران به‌دوای چەتەكانی داعش لە پارێزگای كەركوك، دوای ڕووداوە تیرۆریستییەكەی ناوچه‌ی نێوان تازە و ڕەشاد.
    عەلی ئەلحوسێنی،وتەبێژی فەرماندەیی میحوەری باكوور لە حەشدی شەعبی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی راگەیاند : هێزێكی هەواڵگری فەرماندەیی میحوەری باكوور دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی هەواڵگری كردووە بۆ ئاشكراكردنی شوێنی چەتە تیرۆریستییەكانی داعش دوای ئەو كارەساتە ترسناكەی كە لەلایەن باندە تاوانبارەكانەوە دژی هاوڵاتیان لە نێوان كەرتی تازە و ڕەشاد ئەنجامدراوە.
    ئاماژەی بەوەشدا : چەتە تیرۆریستییەكانی داعش  سوودیان لە خراپی كەشوهەوا قۆستوە بۆ ئەوەی هێرشەكانیان بۆ سەر هاووڵاتییانی بێ بەرگری دەستپێبكەن، ئاماژەی بەوەشدا كە هێزەكانی حەشدی شەعبی لە لیوای 16 و 56، جگە لە پۆلیسی فیدراڵی، توانیان دوو ئەندامی داعش بكوژن،لە درێژەی قسەكانیدا وتی : نالەباری كەشوهەوا رێگری لە كوشتنی كەسانی دیكەش كرد، سەرەڕای هەوڵەكانی هێزە ئەمنییەكان.