بەغداد/ INA
وەفدێکی ئەمنی بە سەرۆکایەتی "لیوا عەبدولئەمیر ئەلشەمەری" جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە لە گوندی "ئەل ئیسلاح " لە جەلەولە.
لە راگەیەندراوێكی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكاندا، كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ئاماژە بەوەكراوە کە جێگری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و فەرماندەی هێزی زەمینی و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە و سەرۆك ئەركانی هاوبەش گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکەی گوندی "ئەل ئیسڵاح " لە جەلاولە."
ھەروەک ئاماژهی بهوهشكردوە کە ئەلشهمهری گەرانێکی بۆ شوێنهكه كردووه و لهگهڵ سهرجهم یهكه ئهمنییهكان كۆبۆتەوە .
ئێوارەی رۆژی دووشەممە ، رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە هێرشێکیدا، بۆ سەر دەوروبەری گوندی "ئەل ئیسلاح" لە نزیک ناحیەی جەلەولە، 65 کم لە باکووری رۆژهەڵاتی بەعقوبە 5 شەھید و 7 برینداری لێکەوتەوە کە یەکێک لە شەھیدەکان سەربازە و سێ لە بریندارەکانیش سەربازی سوپان.