واست - INA-دانیال قاسم
ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی واست چاكبوونهوهی دوایین تووشبووی تای خوێنبەربوونی لە پارێزگای واست راگەیاند.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی واست، جەبار ئەلیاسری، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی راگەیاند : دوایین تووشبووی تای خوێنبەربوون نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە دوای ئەوەی بەتەواوی چاكبووەتەوە، جەختیشی كردەوە كە دامەزراوە تەندروستییەكانی واست هۆبە و شوێنی تایبەتیان ئامادەكردووە بۆ نەخۆشخانەكان لە پارێزگاكەدا بۆ چارەسەركردنی ئەو كەسانەی تای خوێنبەربوونیان هەیە، جێگای ئاماژەیە كە پارێزگاری واست پێشتر حەوت حاڵەتی تای خوێنبەربوونی تۆماركرد بوو.
ئەمڕۆ.. هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات
هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا...ژمارە و داتاکان