بەغداـ INA
حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی كردەوە كە هێشتا مەترسی توندڕەوی بوونی هەیە و هەڕەشە لە هەموو وڵاتانی جیهان دەكات، هاوكات داوای پاراستنی هەماهەنگی لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا دەكات لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و سوودوەرگرتن لە شارەزایی لەو بوارەدا ڕاهێنان و چەكداركردن و ڕاوێژكاری.
لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن نووسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بڵاوكراوەتەوە به ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووەتە ، ئاماژەی بەوەكردووە : زاملی سەرۆكایهتی كۆبوونەوەیهكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی لەگەڵ شاندی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ كاروباری دەرەوە و لیژنەی بەشی ئەوروپا بۆ ئەمەن و بەرگری لە یەكێتی ئەوروپا كردووه.
لە میانی كۆبوونهوهكەدا زاملی جەختی لەوە كردەوە كە عێراق بە توانایەكی سادە شكستی بە تیرۆری هێناوە، چونكە خاوەنی شارستانیەت و مێژوو و گەلێكی یەكگرتووە، هەروەها بڕیاربوو تیرۆریزم وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و هەموو جیهان بكاتە ئامانج، بۆیە دەبێت بەرپرسیارێتیی لە ئەستۆ بگرین و ڕووبەڕووبوونەوەكان هاوبەش بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد :پێویستی بە پێشكەشكردن یاسایەك هەیە كە خزمەت بە دامەزراوەی ئەمنی بكات و پەرە بە شارەزایی و تواناكانی بدات، چونكە مەترسی تیرۆر تا ئێستاش بوونی هەیە.