بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێشەممە "بەرهەم ساڵح" سەرۆکی کۆمار، جەختی لە پێکهێنانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)گەیشتووە ڕایگەیاندووە، کە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا "سەرۆک ساڵح " پێشوازی کرد ،لە وەفدێکی پەرلەمانی ئەوروپا بە سەرۆکایەتی "ناتالی لویزو" سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری و وەفدی یاوەری.
ساڵح جهختی له گرنگی پهیوهندییه هاوبهشه دوو قۆڵیەکان كردهوه كه عێراق و یهكێتی ئهوروپا وهك هاوبهشێكی سهرهكی له بوارە جیاجیاكاندا بهتایبهتی له بواری بهرهنگاربوونهوهی تیرۆر و توندڕهوی و ڕووبهڕووبوونهوهی شانهكانی داعش، سهرهڕای پهرهپێدانی تواناكانی هێزه ئهمنییهكانی عێراق بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونە ئەوروپییەکان لەم ڕووەوە.
ئاماژهی بهوهشكرد، "پێویستە هاوپەیمانییەكی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی هاوشێوەی هاوپەیمانی دژە تیرۆری نێودەوڵەتی پێكبهێنرێت، چونكە گەندەڵی ئابووری سیاسی و توندوتیژی و تیرۆر و توندڕەوی بنەبڕ ناكرێت جگە لە وشككردنی سەرچاوەكانیان.
سەرۆک کۆمار ئاماژە بەوەش دەکات کە "تیرۆر و گەندەڵی بەیەکەوە گرێدراون، وابەستەی یەکترن و ھەروەک یەکێکیان ئەوی دیکەیان بەردەوام دەکات.
ھەر بەیاننامەکەدا ھاتوەسەرۆک کۆمار بەوەفدی میوانی رایگەیاندوە "کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە هەموو پێکهاتەکانیانەوە بە توندی بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ نەهێشتنی ئەو شانە تیرۆریستیانەی کە ماونەتەوە و هەڕەشە لە ئاسایشی عێراق و ناوچەکە دەکەن، ڕوونیشیکردەوە کە" ناتوانین مەترسییەکانی تیرۆر بە کەم سەیر بکەین.
سەرۆک کۆمار تاکیدی کردەوە لە پێویستی بە کۆتاییهێنان بە ململانێ و قەیرانەکان لە ناوچەکە و بەرقەرارکردنی ئاشتی لە نێوان وڵاتان، چونکە بەردەوامبوونی ململانێکان نوێنەرایەتی دەرچەیەک دەکات بۆ چالاک بونی گروپە تیرۆریستییەکان.
لای خۆشیەوە "ناتالی لویزو"پابەندبوونی یەكێتی ئەوروپا بە پشتیوانیكردنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و بەهێزكردنی توانای هێزە ئەمنییەكانی لە شەڕی دژی تیرۆردا دووپاتی كردەوە.
ستایشی ئەو رۆڵە گرنگەی عێراق كرد لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و هەروەها هەوڵەكانی بۆ بەرقرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.