بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە دەستەی باڵای حەج و عەمرە داوای لەو هاوڵاتیانە كرد كە گەشتیان بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵی 2022ی زایینی دەیانگرێتەوە ، لەڕێگەی فەرمانگەكانییەوە بڕی تێچووی حەج بدەن.
لە بەیاننامەیەكی ئەو دەستە، كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) كەوتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : دەستهی باڵای حەج و عەمرە بانگهێشتی ئەو هاوڵاتیانە دەكات كە گەشتیان بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵی 2022ی زاین دەیانگرێتەوە، كە ئەوانەی پاسپۆرتەكانیان رادەست كردووە، سەردانی نووسینگەكان بكەن بۆ پێدانی بڕی تێچووی حەج،لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : ئەو ماوەیەی دیاریكراوە بۆ پێدانی بڕی تێچووی حەج 6 رۆژە، لە سبەینێ چوارشەممە 25تا 30 ی ئایاری 2022 دەست پێدەكات.
ئەمڕۆ.. هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات
هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا...ژمارە و داتاکان