بەغداINA -
ئەمڕۆ سێشەممە بەرگری ئاسمانی توانیان فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان بخەخەخە خوارەوە كە ویستبووی لە بنكەیەكی سەربازی لە رۆژئاوای بەغدا نزیك ببێتەوە.
لە بەیاننامەیەكدا كە لەلایەن شانەی راگەیاندنی ئاسایشەوە كە بهدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، هاتووە : بەرگری ئاسمانی توانیویانە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان بخەنە خوارەوە كە ویستویەتی نزیك بێتەوە لەبەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بنكەی ئاسمانی شەهید محەمەد عەلا، لە رۆژئاوای بەغدا.
ڕوونیشی كردەوە : پرۆسەی خستنەخوارەوەی فڕۆكەكە دوای چاودێری كردنی كراوە، دەركەوت كە مۆڵەتی گەیشتن بەم ناوچەیە نەبووە و هیچ ڕەزامەندییەكی فەرمی بۆ فڕینی لەناو ئەم كەرتەدا وەرنەگرتووە.
ئەمڕۆ.. هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات
هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا...ژمارە و داتاکان