بەغدا - INA - ویسام مەلا
ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی یاسایی پەرلەمان وادەی دەنگدان لەسەر یاسای ئاساییكردنەوە بە تاوان لەگەڵ ئیسرائیل دیاری كردووە.
مستەفا عەرسان ئەندامی لیژنەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، "ئەمڕۆ لیژنەكە میوانداری سەركردەكانی ناو دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی و نوێنەری وەزارەتی بەرگری و هەندێك سەركردەی تری ئەمنی و هەروەها لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە كردووە". بۆ تاوتوێكردنی یاسای ئاساییكردنەوە بە تاوان لەگەڵ ئیسرائیل"، ئاماژەی بەوەدا كە "میواندارییەكە بۆ وەرگرتنی بۆچوونەكانیان لەسەر یاساكە لێیەوە هاتوون".
ناوبراو وتیشی: ئەم یاسایە ڕوون و ئاشكرا دەبێت و ڕێگری لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئیسرائیل دەكات و ئاماژەی بەوەش كرد كە " ئەمڕۆ لیژنەكە كار بۆ تەواوكردنی یاساكە دەكات، بۆ ئەوەی سبەینێ چوارشەممە بیخاتە بەردەم دەنگدان".