بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێشەممە بانکی "ئەلڕەشید" هۆشداری دا لە مامەڵەکردن لەگەڵ فەرمانگە ساختەکان بۆ پێدانی پێشینە و قەرز.
لەوبارەیەوە نوسینگەی راگەیاندنی بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە رایگەیاندووە، "پێدانی پێشینەكان لە رێگەی داواكاری بانكی ئەلڕەشیدەوە ئەنجام دەدرێت.
سەبارەت بە پێدانی قەرزەكانیش لەسەرجەم لقەكانی بانكی ئەلڕەشید ئەنجام دەدرێت لە بەغدا و پارێزگاکان.
بانکەکە جەختیشی لەوە کردەوە کە ھیچ ناوەندێک لە نێوان خۆی و کڕیاردا نەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە بۆ پێدانی قەرز و بەرپرسیاریش نییە لە هەر مامەڵەیەک لە دەرەوەی ئەو بانکەدا.