بەغداد/INA
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان تاوتوێی کێشە یاساییەکانی ناوچەکەیان کرد.
لە بەیاننامەیەکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)گەیشتووە، ئاماژە بەوە کراوە، "ئەمڕۆ "فائق زەیدان " سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، پێشوازی لە ماموستا "سەڵاحەدین محمد بەهائەدین " ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و وەفدی یاوەریکرد ، کە پێکهاتبوون لە "موسەننا ئەمین" و "جەمال کۆجەر" ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و "مەحەمەد ھاودیانی" بەرپرسی پەیوەندییە نیشتیمانیەکان لە یەکگرتووی ئیسلامی و "خەلیل ئیبراھیم" ئەندامی لێژنەی جێبەجێکردن لە یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان .
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "سەرۆکی ئەنجومەن ، کۆمەڵێک کێشەی یاسایی پەیوەست بە هەرێمی کوردستانی لەگەڵ وەفدی میوان تاوتوێ کرد.
ئاماژەی بەوەشکردووە" وەفدەکە ستایشی سەربەخۆیی دەسەلاتی دادوەری و ڕۆڵی گرنگیان کرد لەمامەڵەکردنی دەستووریانە و یاسایی لەگەڵ ئەو قەیرانە سیاسیانەی لەوڵاتدا ھەن "