بەغداد/INA
ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی یاسایی پەرلەمان پەسەندکردنی خستنەڕووی بڕگەیەکی بۆ وانەبێژان لە بڕیارنامەی ٣١٥ لە بودجەی ٢٠٢٢دا ڕاگەیاند.
"ئیبتیسام ئەلتەمیمی" ئەندامی لیژنەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)گەیشتووە ڕایگەیاندووە: "پێشتر پێشوازیمان لەژمارەیەک نوێنەری وانەبێژ و یەکە کارگێڕییەکان لە سەرانسەری وڵات کرد، هەروەها داواکارییەکانیانمان پێگەیشت، کە بریتین لە گواستنەوەیان بۆ بڕیاری ژمارە ٣١٥ و خستنەڕووی بڕگەیەکی ڕوون لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٢ کە گەرەنتی دامەزراندنیان بکات.
ئاماژهی بهوهشكرد: به پشتبهستن به رۆڵی چاودێری و یاسادانانمان،جێگری یهكهمی سهرۆكی ئهنجومهنی نوێنهران ، نامهیهكی فهرمی ئاڕاسته كردین به مهبهستی زامنكردنی مافهكانیان و دەستەبەرکردنی دادپهروهری وهك هاوتاكانیان له باقی وهزارهتهكان وهك پێزانین لە ڕۆڵی خۆیان لە پڕکردنەوەی پۆستە بەتاڵەکانی یەکە پەروەردەییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتی فێرکردن بێ بەرامبەر بۆ خوێندکارەکانمان. ئاماژەیان بەوەشدا کە "ڕەزامەندی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر ڕێنماییەکە وەرگیراوە بۆ لیژنەی دارایی بۆ ئەوەی بڕگەکە لەخۆبگرێت کە تیایدا مادەیەک کە گەرەنتی گواستنەوەی هەموو وانەبێژان و یەکە کارگێڕییەکان دەکات بۆ بڕیاری ژمارە ٣١٥ لە چوارچێوەی بودجەی ٢٠٢٢ کە لە بەرژەوەندی گشتیدابێت.
ئەلتەمیمی دووپاتیکردەوە "پابەندبوونی خۆی بە هەوڵدان بۆ داکۆکی کردن لە ماف و خواستی توێژە کانی کۆمەڵگا و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ ئەو کێشانەی کە بەدەستیانەوە دەناڵێنن دوپات کردەوە.