بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی کەشناس عێراق. ڕەوشی کەش و ھەوای ڕۆژانی داهاتووی وڵاتی ڕاگەیاند، ھاوکات پێشبینی بەردەوامبونی خۆڵبارین بۆ سبەی چوارشەممەش دەکات.
لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا ، کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)گەیشتووە، ئاماژەی بەوەکردوە کە "کەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ چوارشەممە، لە ناوچەکانی ناوەڕاست خۆڵبارینێکی سووک دەبێت و لەبەشە باکوریەکەشی ئەگەری خۆڵبارین و تۆزاوی دەبێت. ھەروەھا کەش وهەوا لە ناوچەکانی باشوور تۆز و خۆڵ دەبێت لە هەندێک شوێن بەرز دەبێتەوە ،هەروەها پلەکانی گەرما لە بەشەکانی باکووری ناوەڕاست کەمێک بەرز دەبنەوە، لە کاتێکدا لە بەشی باشووری وڵات چەند پلەیەک لە ڕۆژی پێشوو بەرز ترە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "كەش و هەوای رۆژی پێنجشەممە ئاسمان تۆز و خۆڵ دەبێت لە رۆژدا لە هەندێك شوێن لە ناوچەکانی ناوەڕاست،
ھەروەھا كەشوهەوای ناوچەکانی باكوور تەندروست دەبێت ، خۆڵبارین لە ھەندێک شوێنێك زیاد دەبێت و دەرفەت بۆ ڕوودانی زریانی تۆز لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوچەکانی باشوور دەبێت ، و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە هاوشێوەی ڕۆژی پێشووە لە ناوەڕاست و باشوور، بەڵام لە بەشی باکووری وڵات پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە.
كەش و هەوای بۆ ڕۆژی هەینی لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور تەندروست دەبێت، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باشوور ڕوون دەبێت و تۆزێكی سوك لە هەندێك شوێن دەبێت بەڵام بەگشتی تەندروست دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما لە ڕۆژانی پێشوو كەمێك بەرزتر دەبنەوە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور، بەڵام لە بەشی باشووری وڵات نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو.
ھەروەھا دەستەی کەشناسی ئاماژهی بهوهشكردوە کە کەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو لە هەموو ناوچەکانی وڵات ئاسایی دەبێتەوە ، هەروەها پلەکانی گەرما چەند پلەیەک لە ڕۆژی پێشوتر لە ناوچەکانی ناوەڕاست بەرز دەبنەوە، لە باکوور و باشووری وڵاتیش پلەکانی گەرمان کەمێک بەرز دەبێتەوە لە چاو ڕۆژانی پێشوو.
لە خشتەی خوارەوە کەشوهەواو پلەکانی گەرمی بۆ سبەینێ و چوارشەممە و رۆژانی داهاتوو خراوەتە ڕوو :