سلێمانیە -INA
ئەمڕۆ سێشەممە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەهۆی جارێکی دی گەڕانەوەی شەپۆلی خۆڵبارینەوە گەشتەکانی بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگرت.
لە راگەیەندراوێكی فڕۆكەخانەكەدا، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە، ئاماژە بەوەكراوە "فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی جارێكی تر گەشتەكانی بۆ ماوەیەكی دیاریكراو راگرت، بەهۆی گەڕانەوەی جارێکی تری شەپۆلی خۆڵبارین و كاریگەرییان لەسەر كەمبوونەوەی مەودای بینین.
ھەروەک ئاماژەی بەوەشکرد، "دوای کەم بونەوە و نەمانی شەپۆلی خۆڵبارینەکە ، خشتەی دیاریکراوی گەشتەکان ئاسایی دەبێتەوە.
ئەمڕۆ.. هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات
هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا...ژمارە و داتاکان