بەغدا - INA
"شاخەوان عەبدوڵڵا " جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئیدانەی کردەوە تیرۆریستییەکەی ناحیەی "تازە ' و خورماتوو و کەسبە بەشیر "دەکات و ئاماژەی بەوەدا کە ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەیەک بۆ دیاریکردنی ھۆکارەکانی ئەو تاوانە قێزەونە پێکدەهێنێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە بەیاننامەیەکدا کە بهدهستی ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی (INA) گەیشتووە ، ئاماژەی بەوەكردووە، "شاخەوان عەبدوڵڵا " جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، بە توندی ئیدانەی ئەو کردە تیرۆریستییە ترسنۆكەیەی رێكخراوی تیرۆریستی داعش دەکات لەدژی ڕۆڵەکانمان لە ناحیەی "تازە"خورماتوو و قەسبە بەشیر،لە باشووری پارێزگای کەرکوک، کە قوربانییەکان خەڵکی مەدەنی بێتاوانن، هەروەها عەبدوڵا داوای لە لایەنە ئەمنییەکان کرد ڕێوشوێنی پێویست بگرنە بەر.
"عەبدوڵا" جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەیەکی تایبەت پێکدەهێنێت بۆ زانینی ھۆکار و وردەکارییەکانی ئەم تاوانە قێزەونە،ھەروەھا لێپرسینەوە لە کەمتەرخەمیەکان و ڕوونکردنەوەی زیاتر لە هۆکاری پێشێلکارییەکان و دەستنیشانکردنی کەم و کورییەکان و چارەسەرکردنی گرفتە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا دەکات.
جێگری سەرۆکی پەرلەمان ، ھاوخەمی و سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدان کرد، هیوای چاکبوونەوەی خێراشی بۆ بریندارەکان خواست.