بەغداد_INA
شاندی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) بانگهێشتی نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ کۆبوونەوەیەکی داخراوی هاوبەش.
یۆنامی لە بەیاننامەیەکدا کەکۆپیەک بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) کەوتوە، ڕۆژی پێنج شەممە (26ی ئایار) بانگهێشتی نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ کۆبوونەوەیەکی داخراو.
ئاماژەی بە وەش کرد "لەگەڵ ئەوەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان کە بڕیارە لە 1ی تشرینی یەکەمی 2022دا ئەنجام بدرێت، ئەم کۆبوونەوەیە دەرفەتێکی گۆنجاو و کاتێکی باشە دەستەبەر دەکات بۆ ئالوگۆڕی بیروڕایەکان"